٣ هاوڵاتی بە فەرمانی دادوەری پاسپۆرتی سلێمانی دەستبەسەر دەکرێن


دوێنێ چوار شەممە دوو هاوڵاتی گەنج کە لەبەردەم پاسپۆرتی سلێمانی کە ریکلام بۆ دوکانەکان دەکەن تا مامەڵەی پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان بکەن، بەفەرمانی دادوەری پاسپۆرت دەستبەسەر دەکرێن و ئەمڕۆش خاوەنی یەکێک لەو دوکانانە دەستبەسەر دەکرێت و ژمارەیان دەبێت بە سێ هاوڵاتی.

ئومێد رەشید کە برای یەکێک لەو گەنجە دەستگیرکراوانەیە، بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند کە دوان لەو گەنجانە دوێنێ گیراون و خاوەن دووکانەکەش ئەمڕۆ پێنج شەممە دەستگیرکراوە.

ئەو هاوڵاتەییە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە براکەی و ئەو دوو گەنجەی تر هیچ تاوانێکیان نەکردووەو دەڵێت "نازانین بە چی هۆکارێک دوانیان دوو رۆژە دەستبەسەرن و ئەمڕۆش خاوەن دووکانەکەش دەستگیرکراوە".

لە وەڵامی ئەوەی کە ئەو دەستگیرکراوانە لە بانگەشەی ریکلامەکردنیان بۆ دوکانەکان دەبنە مایەی بێزارکردنی هاوڵاتیان، ئومێد رەشید برای یەکێک لە گیراوەکان، وتی" بەو بیانووە دەستگیرکراون، بەڵام ئەوە تاوان نییە".

ژمارەیەک دووکانی چاپ و کۆپیکردن و فۆرم پڕکردنەوە لە پشت بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرت و مانەوەن، هەندێک گەنج لە دەرەوەی دووکانەکان ریکلام دەکەن تا مشتەریەکان راکێشن و فۆرمیان بۆ پڕبکەنەوەو کۆپی پێناسەکانیان بۆ بکەن و وێنەیان بۆ بگرن، ئەم گەنجانە ژیانیان لەسەر ئەم کارە دەڕوات، بەڵام لەسەر ئەم کارە سێ گەنج دەستگیرکراون.

پێشتر قائیمقامیەتی سلێمانی هەوڵی بێ کاردنی ئەم گەنجانەی داوە، بەڵام ٢٧ لەو گەنجانە لە یاداشتێکدا کە بۆ ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامیەت و مەڵبەندی یەکێتیان ناردووە، دوا دەکەن ئەو کارە راگیرێت کەوان دەستبەرداری ئەو ئیشەیان بن، چونکە ژیانیان لەسەر ئەو کارە دەڕوات.

دەقی یاداشت و واژووەکان..



PM:10:31:24/02/2022