نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماری قوربانیانی ئۆكرانیای راگەیاند

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی هێرشی سوپای روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا تائێستا 25 هاوڵاتیی مەدەنی كوژراون و 102 هاوڵاتیی دیكەش برینداربوون.

نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە، بەپێی ئەو راپۆرتانەی بەدەستیان گەیشتوون، لانیكەم 127 هاوڵاتی مەدەنی لە ئۆكرانیا بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەوە كەوتوونەتەوە، بەشێوەیەك كە بەهۆی بۆردوومانەوە 25یان كوژراون و 102یان بریندار بوون.

پێشتریش سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەكرد كە 137 هاوڵاتیی وڵاتەكەی بەهۆی شەڕەوە كوژراون كە نزیكەی 10 كەس لەوانە هاوڵاتی مەدەنی بوون.



PM:03:19:25/02/2022