وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ڕێگە بە ژنە ئۆکرانییەکان دەدرێت بێنە عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند " ڕێگە بەو ژنە ئۆکرانیانەی هاوسەرەکانیان عێراقین رێگەیان پێدەدرێت بێنە عێراق".

ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی شوبات، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق  بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "وەزارەتی دەرەوە مۆڵەتی هاتنە ناوەوە بەو ژنە ئۆکرانیانە و منداڵەکانیان دەدات کە هاوسەرەکانیان عێراقین بۆ ئەوەی بێنە عێراق."  

وتیشی "وەزارەتەکەمان ژمارەیەک داواکاریی لە عێراقییەکانی وڵاتی ئۆکرانیا پێگەیشتووە بۆ جێهێشتنی ئەو وڵاتە کە تائێستا ژمارەی داواکارییەکان ٧٦ داواکاریە."  

 

 



PM:09:32:25/02/2022