بافڵ تاڵەبانی پێداچوونەوە بە نەسریە و پاسەوانی بەرپرسانی باڵا دەكات


بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستی كردووە بە پێداچوونەوە بە نەسریە و پاسەوانی سەرجەم بەرپرسانی باڵای حیزبەكەی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی (سپی) كەوتوون، ماوەی نزیكەی مانگێكە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریداوە پێداچوونەوە بە نەسریە و ژمارەی پاسەوانی سەرجەم بەرپرسانی یەكێتی بكات، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی بەسەرپەرشتی شێخ ئەحمەدی نۆكان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی پێكهێناوە كە ئەو پێداچوونەوەیە بە رێژەی 60% و 50% گۆڕانكاری تێدا بكرێت و خەرجییەكانیش كەمبكرێتەوە.

لە تازەترین لێدوانیشدا بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاندوە، بە بەرنامەیەكی گشتگیری ھەمەلایەنە تەواوی دامەزراوەكانی حزب نوێدەكەنەوە و بە دونیا بینییەكی فراوانترەوە ئەركەكان رادەپەڕێنن.



PM:11:01:26/02/2022