میدیای یەکێتی د. نەجمەدین کەریمی فەرامۆش کرد

میدیاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تەنها بەرهەم ساڵح و فواد مەعسومی وەک کاندیدی مەکتەبی سیاسی یەکێتی یەکێتی ناوزەد دەکەن‌و نەجمەدین کەریم فەرامۆش دەکەن.
هەرچەندە نەجمەدین کەریم پێ لەسەر ئەوە دادەگڕیت کە ناکشیتەوە لە خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تەنها سیڤی فواد مەعسوم و بەرهەم ساڵحی بڵاوکردۆتەوەو وەک کاندیدی یەکێتی دەیانناسێنێت.
نەجەمدین کەریم لە چاوپێکەوتەیکی لەگەڵ رووداو کۆبوونەوەی ٢٠ ی تموزی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی بە شکستخواردوو ناو دەبات دەڵێت"من بەردەوام دەبم، لە خۆ کاندیدکردن، چونكە لەنێو مەكتەبی سیاسی یەكێتی زانراوە كە من كاندیدم و مادام بووە بە دوو كەس، ئێ خۆ هیچ جیاوازیی نییە لەگەڵ سێ كەس، راستە ئەوە بۆ كورد باش نییە كە سێ كاندیدی هەبێ، بەتایبەتی بۆ یەكێتی خراپە، بەڵام نیازی ئەوەم نییە بكشێمەوە".



PM:12:57:21/07/2014