كه‌ناڵی روسیا ئه‌لیه‌وم ڕایگەیاند" ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا فەرمانی بە وەزیری بەرگری وڵاتەکەی و سەرۆکی دەستەی گشتی هێزە چەکدارەکانی رووسیا کرد، هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی بخەنە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌م بڕیارەی پوتین له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری و فالیری گیراسیمۆف سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی هات.
ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا، فه‌رمانی هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیای ده‌ركرد، تائێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه و كاردانه‌وه‌ی فراوانی نێوده‌وڵه‌تیشی به‌دوادا هات.