ژمارەیەک پارێزەر داوا دەکەن، رێگەیان بدرێت (بێریڤان ئەیوب) لە زیندان ببینن، کە ماوەی چەند مانگێکە لە زیندانە و ئاسایشى هەولێر رێگە نادات چاویان پێی بکەوێت.
له نوسراوێكدا كه واژۆی ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ره‌ری له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی سەرۆك و ئەندامانی دادگای تاوانەكانی هەولێر كراوه، تیایدا هاتووە" داواكارین ره‌زامه‌ندی بفه‌رموون و بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر رێگه‌پێدانمان له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی (احاله) كراوی تۆمه‌تخراوه‌پاڵ بێریڤان ئه‌یوب حه‌سه‌ن".
لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا ئەو پارێزەرانە داوا ده‌كه‌ن" کە رێگه‌یان پێبدرێت به بینینی تۆمه‌تخراوه‌پاڵ بێریڤان ئه‌یوب حه‌سه‌ن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له گه‌ڵی، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئه‌مڕۆ رێگه‌یان نه‌داوه له ئاسایش چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبدرێت وه‌ك پارێزه‌ر، كه ئه‌مه مافێكی یاسایی خۆمانه".