فڕۆکەکانی تورکیا سنوری ئامێدی بۆردوومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی باڵندایان لەسنوری قەزای ئامێدی و گوندەکانی سنوری چیای گارەیان بۆردومان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی شوبات، بەگوێرەی زانیارییەکان سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە ڕایگەیاند "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری گوندی باڵندایان لەرۆژهەڵاتی ناحیەی شیلادزێ و سنوری گوندەکانی چیای گارەیان بۆردوومانکردووە و تائێستا زیانەکان نەزانراون، هەروەها بۆردوومانەکان ترسی لای هاوڵاتیانی هەردوو  ناوچەکە دروست کردووە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، بۆردومانکردن و ناجێگری دۆخی ئەمنی ئەمسنورە بەشێوەیەکی بەردەوام، وایکردووە گوندەکانی ئامێدی لەلایەن جوتیار و مەڕدارانەوە چۆڵبکرێن و زەوییە کشتوکاڵییەکانیش سودی لێوەرنەگیرێت.

 



PM:05:14:28/02/2022