بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکراکرد تۆمەت بارێکیان
دەستگیر کردووە، کە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی دزییەوە و پاشان تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەشی
گۆڕیوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی
هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بە وتەی خۆی ئۆتۆمبێلەکەی لێ دزراوە و بەڕێوەبەری
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ئاگادار کرد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ
دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکە و دەستگییرکردنی تۆمەتبارە کە.
باسی لەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوەکان توانرا شوێنی ئۆتۆمبێل و
تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و هەروەها بە هاوکاری نەهێشتنی تاوانی قەزای رانیە توانرا
تۆمەتبار لەو قەزایە دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە
ناوبراو هەستابوو بە دزینی و گۆڕینی تابلۆکەی.
وتیشی "لە ئێستادا تۆمەتبار (د.ع.ح) بە بڕیاری دادوەر و
بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا
بەردەوامە".