هاتوچۆی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت" ئه‌مڕۆ له ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگەی (كه‌ركوك - بێجی) دوو كه‌س مردن و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای كه‌ركوک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگەی شاری (كه‌ركوک - بێجی) دوو كه‌س گیانیان لەدەستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، رووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی ئۆپڵ ڤیكترا و تۆیۆتا هایلانده‌ر ڕویداوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ خێراییه‌كی زۆر و بێ ئاگایی له ره‌وشی شه‌قام ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیكترا كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا هایلانده.
ئەوەشی خستەڕوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هاتووچۆوه هێڵكاری بۆ رووداوه‌كه كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.