وێنە.. شاجوانی عێراق بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت

شاجوانی عێراق (ماریا فەرهاد) نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی هەوادارەکانی. 

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ماریا فەرهاد نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە تیایدا بەشێوەیەکی شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت. 

شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ی ٧ی ساڵی ڕابردوو لە شاری بەغداد ماریا فەرهاد کە خەڵکی پارێزگای نەینەوایە لە پێشبڕکێیەکدا نازناوی شاجوانی عێراقی بۆ ساڵی ٢٠٢١  پێبەخشراو  کە کریستیانە و لە بنەڕەتدا دانیشووی دەشتی نەینەوایە و لە ئێستادا لە عەینکاوە دەژی، ئەم خاتوونە چەند کارێکی میدیایشی کردووە، هاوکات هەریەک لە سیما جاف و زینە یوسف بوونە هاوەڵی یەکەم و دووەمی شاجوان.


PM:09:33:03/03/2022