به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای هه‌ولێر رایدەگەیەنێت" به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هه‌ولێر گه‌نجێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت سووتا و كۆتایی به ژیانی هات".
سەرکەوت کارەش وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی برایەتی شاری هەولێر بەهۆی گڕگرتنی سۆپایەکی نەوت هاوڵاتییەکی تەمەن (٣١) ساڵ کە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە و نەیتوانیووە خۆی رزگار بکات گیانی لەدەستداوە و بەشێکی ماڵەکەش زیانی بەرکەوتووە".
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و رێگەیان نەداوە ئاگرەکە تەشەنە بکات.