هێزەکانی ڕووسیا وێستگه‌ی ئه‌تۆمی له ناوچه‌ی زابۆرۆجیا کە گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ئه‌تۆمیه له ئه‌وروپا بۆردومان کرد، له ئێستاشدا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه كار بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەکە ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، شەوی ڕابردوو بەهۆی بۆردومانی سوپای روسیا بۆ سه‌ر شاری زابۆرۆجیا ئاگر له به‌شێكی وێستگەی ئه‌تۆمی كه‌وتەوە كه گه‌وره‌ترین بنکەی ئه‌تۆمیه له ئه‌وروپا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگره‌كه به‌ره‌و به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی وێستگه‌كه په‌ره‌ی نهسهندووە، بەڵام تیمەکانی فریاکەوتن توانیویانە کۆنترۆڵی بکەن.