پۆلیسی هەولێر باندێكی شەش كەسی دەستگیر دەكات


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی باندێكی شەش كەسی بە تۆمەتی دزیكردن راگەیاند كە لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان بە كارەكانیاندا ناوە.

بەپێی راگەیەنراوی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی كەسنەزان باندێكی دزی شەش كەسیان دەستگیر كرد، لەوەش دوو پیاو و چوار كەسیشیان ئافرەت بوون، سەرجەم ئەو كەسانەش بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیكردن كە لە ناحیەی كەسنەزان  قاسەیان شكاندبو و پارە و زێڕ و دەمانچە و كەلوپەلی ئەلیكتڕۆنی و ناوماڵیان دزیبوو.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتباران دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە ئەنجامدانی شەش تاوانی دزیكردن، لە كاتی دەستگیركردنیشیان دەست بەسەر بڕێك پارە و زێڕ و مۆبایل و ماددەی هۆشبەر و پایپ و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەكە و 15 دەستە حەبی جۆرا و جۆری هۆشبەر گیراوە.



PM:02:55:04/03/2022