عەلی حەمەساڵح وردەكاری گرنگ لەسەر كێڵگەیەكی نەوت بڵاودەكاتەوە


عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئایا دەكرێ تەنیا داهاتی كێڵگەیەك (٣٦٧ ملیۆن دۆلار)  بێت، داهاتی هەموو نەوتی كوردستان (٣٥٠ ملیۆن دۆلار ) بێت".

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "گەورەترین كێڵگەی نەوتی هەرێم ٣٩٪ نەوتی كوردستانی لێ بەرهەم دێت و هیچ كۆمپانیایەكی بیانی لەسەر نیە ٤٣٪ داهاتەكە ببات".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "كێڵگەی نەوتی خورمەڵە ١٧٥ هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە بەرهەمیەتی، گەورەترین كێڵگەی نەوتی هەرێمە و ٣٩٪ نەوت لەم كێڵگە بەرهەم دێت، هیچ كۆمپانیایەكی بیانی لەم كێڵگە نیە، كێڵگەیەكی ئامادەبوەو لەسەردەم ڕژێمی پێشوی عێراق گەیەندرایە بەرهەم و ٦٤ بیری ئامادەبوو، ئەم كێڵگەیە لە خاكی كوردستاندایە، تەنیا سەری بیرەكان گیرابوون،  ساڵی ٢٠٠٧ كەوتە دەست حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێستاش كۆمپانیای كار ئیدارەی دەدا".

عەلی حەمەساڵح دەڵێت "نەوتی كەركوك مانگی پێشوو (٩٦ دۆلار) فرۆشراوە، كرێی بۆری (١ دۆلارو ٢٠ سەنتە)، خەرجی ئیدارەدان (٤ دۆلار)ە، ئەگەر خورمەڵە بە (١٠ دۆلار) كەمتریش لە كەركوك بفرۆشرێت، (٨ دۆلار) یش بدرێتە كرێی بۆری( شەش هێندەی كەركوك) ، (٨ دۆلار) یش بۆ ئیدارەدانی كێڵگە( دوو هێندەی كەركوك)، هێشتا دەبێت مانگانە (٣٦٧ ملیۆن دۆلار) داهاتی تەنیا كێڵگەی خورمەڵە بێت!، ئایا دەكرێ تەنیا داهاتی كێڵگەیەك (٣٦٧ ملیۆن دۆلار)  بێت، داهاتی هەموو نەوتی كوردستان (٣٥٠ ملیۆن دۆلار ) بێت".



PM:09:06:05/03/2022