لە دهۆك پیاوێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ئازاری ٢٠٢٢ هاوڵاتییەک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری دهۆک بە هۆکارێکی نەزانراو ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ پیاوێكی تەمەن (٣٥) ساڵ لە گەڕەكی ماڵتای ناوەندی شاری دهۆك بە هۆکارێکی نادیار ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، پیاوەكە خێزاندارە و منداڵیشی هەیە، هاوکات ناوبراو بەشێكی زۆری جەستەی سوتاوە و باری تەندروستی ناجێگیرە. 


PM:01:08:06/03/2022