ئەمڕۆ بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک لە دژی دابەشنەکردنی مووچە لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان بایکۆتکردنی دەوامیان دەستپێکردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی سلێمانی بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەكانیان دەستیان بە بایكۆتی دەوام و خۆپیشاندان كرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لە فەرمانبەر و مامۆستایانی قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنوری قەزای بازیان و ئیدارەی گەرمیان و فەرمانبەرانى دیوانى پارێزگاى هەڵەبجە و چەند بەڕێوەبەرایەتیەكی دیكە دەستیان بە بایكۆت و خۆپیشاندان كرد و داوا دەکەن بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگانەیان بکرێت
لە هەر (٣٠) ڕۆژ جارێكدا.
هاوکات ژمارەیەک لە خوێندكارانی زانكۆ و پهیمانگاكان له بهردهم وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی له ههولێر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان ئەنجام و داوای خەرجکردنی دەرماڵەکانیان دەکەن.