سەرۆکی پەرلەمانی
کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "سەرباری ئەوەی بەردەوام حاڵەتەکانی کوشتن و
توندوتیژی دژی ژنان لەزدیادبووندایە، بەڵام هەنگاوی باشنراون بۆ دەستەبەرکردنی
مافەکانی ژنان".
رێواز فایەق، سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەبۆنەی ٨ی دەڵێت " بەراورد
بە عێراق و بەشێک لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، لە هەرێمی کوردستان هەنگاوی باشنراوە
بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان و لە پەرلەمانی کوردستانیش یاسای توندوتیژی
و چەندین یاسای دیکە لە بەرژەوەندی ژنان دەرکراوە، لە پۆستە حکومییەکان رەچاوی
باڵانسی جێندەری کراوە، هەروەها دەیان رێکخراوی تایبەت بە ژنان لە هەرێمی کوردستان
دامەزراوە ".