وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی بڕیارێكی بۆ ژنانی وەزارەت دەركرد

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە پێشخستنی یەك مانگ بۆ ژنانی وەزارەتەكەی.

كوێستان محەمەد، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان، بڕیاریدا تەواوی كارمەندانی ژنی سەر بە وەزارەتەكەی پاداشت بكرێن بە یەك مانگ پێشخستن بۆ مەبەستی سەرەموچە و بەرزكردنەوەی موچە.

ئەمڕۆ ٨ی مارس بە ڕۆژی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا دیاریكراوە و هەر ئەمڕۆ چەندین چالاكی جۆراوجۆر لە شارەكانی هەرێم بەڕێوەچوو.



PM:09:08:08/03/2022