گیان لەدەستدانی خوێندکارێک ناڕەزایەتی زانکۆی سلێمانی لێدەکەوێتەوە.. لایەنی پەیوەندیدار روونکردنەوە دەدات

‌کچە خوێندکار، پیانۆ مەریوان

گیان لەدەستدانی خوێندکارێکی کچ لەبەردەم زانکۆی سلێمانی بە رووداوی هاتوچۆ، ناڕەزایەتی خوێندکارانی لێدەکەوێتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی سلێمانیش روونکردنەوە دەدات.

رۆژی ١٠ی ئازار خوێندکاری کۆلیژی زانستی، پیانۆ مەریوان لەبەردەم زانکۆکی سلێمانی بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستدا، بڕیارە سبەی یەک شەممە خوێندکارانی زانکۆکە کە زیاتر لە ٢٣ هەزار خوێندکار دەبن، وانەی یەکەم بایکۆت بکەن وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئەو رووداوەو، دوای دروستکردنی پردێکی هەڵواسراویش بکەن بۆ هاتوچۆی خوێندکاران لەو شێوەنەدا، بەناوی ئەو خوێندکارانەوە.

ئەمشەو شەممە ١٢ ی ئازار لە ئاست ئەو رووداودا لە روونکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەرێتی ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێن" ‎پاش سەردانکردنی پێگەی ڕووداوەکە بۆ گشت لایەک رووندەکەینەوە کە لەو شوێنەدا بۆ سەلامەتی پەڕینەوەی پیادە ترافیک لایتی پەڕینەوە دانراوە لە مانگی ٨ ساڵی ٢٠١٧ەوەو، سەرجەم پێداویستییەکانی بۆ فەراهەم کراوە لە هێما و هێلکاری پەڕینەوە و تەنانەت کەمئەندام و نابینایان".

ئەو بەڕێوەبەرێتی یە کە ئەو شۆفێرەی ئەو کچە خوێندکارەی کردووە بەژێرەوە فەرمانبەری ئەوانە، لەو روونکردنەوەیدا جگە لە پرسەی خۆیاش دەشڵێن" لەو رێوشوێنەی لەو رێگایە گیراوەتە بەر، بێ هیچ گرفتێک خوێندکاران و خەڵک دەتوانن بە بەکارهێنانی ترافیکەکە بە سەلامەتی لە شوێنی پەڕینەوەکە بپەڕنەوە، پێش دانانی ترافیک لایتی پەڕینەوە لەو شوێنەدا لەمپەری پلاستیکی هەبووە، بەڵام بەپێی ستاندەردە هونەری و ئەندازیارییەکانی هاتوچۆ ناکرێت لە یەک پێگەدا بۆ سەلامەتی پەڕینەوە لەمپەری خاوکردنەوەو ترافیک لایت هەبێت لەبەرئەوە ئەو لەمپەرە لەهەردوو سایدەکە لابراوە. ‎



PM:10:51:12/03/2022