دژە تیرۆری کوردستان: مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمەوە لەرۆژهەڵاتەوە ئاراستە کراون

‌وێنەیەکی کوردستان ٢٤ کە یەکێک لە مووشەکەکانی بەرکەوتووە

کاتژمێری ١ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگای ١٢ مووشەکەوە هێرشکرایە سەر شاری هەولێر، دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند"  بەگوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستە کراون".

دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بە مووشەکی بالیستیکی هێرش کرایە سەر هەولێری پایتەخت.

دژە تیرۆر باس لەوەش دەکات کە بەگوێرەی زانیارییەکان، کاژیر ١ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١ شەممە لەڕێگەی ١٢ مووشەکی بالیستیکی گەڕەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی، زیانێکی گیانی نەبووە".



AM:07:06:13/03/2022