کازمی: هێرشی سەر هەولێر دەستدرێژییە بۆسەر ئاسایشی گەلەكەمان


سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی  راگەیێندراوێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر"دەستدرێژییە بۆسەر ئاسایشی گەلەکەمان".
 
لە راگەیاندنێکدا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت رایگەیاند، "ئەو دەستدرێژییەی شاری هەولێری ئازیزی کردە ئامانج و خەڵکەکەی تۆقاند، دەستدرێژییە بۆ سەر ئاسایشی گەلەكەمان".
 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەش دەخاتەڕوو  کە لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی برا، بەدواداچوونم كرد، هێزەكانمان لێكۆڵینەوە لە هێرشەكان دەكەن و بەرەنگاری هەر چەشنە تێكدانێكی ئاسایشی هاووڵاتییان و شارەكانمان دەبینەوە.
 



AM:07:54:13/03/2022