ڤیدیۆی هێرشی مووشەکی بۆ سەر شاری هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٣ ی ئازار بە ١٢ مووشەک هێرشکرایە سەر پایتەختی هەرێم، هەولێر، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئامانجی هێرشەکان قونسڵی ئەمەریکا بووە لە هەولێر، هاوڵاتیان چەند وێنەیەکی ئەو هێرشەیان بڵاوکردۆتەوە کە بە ئاشکرا رووناکی لێدانی مووشەکەکان و دەنگیان دەبیسترێت.

هێرشەکە وەک دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردۆتەوە لە هەرێم و عێراقەوە ئاراستە نەکراون، بەڵکو لە رۆژهەڵاتی هەرێمەوە ئاراستەکراون، هەروەها دەزگا فەرمییەکانی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

ڤیدیۆیەکە ببینە..


 

AM:08:45:13/03/2022