سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریەتى خۆی لە هێرشەکەى سەر هەولێر راگەیاند

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیاریەتى خۆی لە هێرشەکەى سەر هەولێر راگەیاند و دەڵێت" شەوی رابردوو ناوەندی رێکخستنی پیلانگێڕی و ئاژاوەنانەوەی زایۆنییەکان کرانە ئامانجی مووشەکە بەهێزەکانمان". 

بەپێی بەیاننامەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران كە لە ماڵپەری فەرمی ئەو وڵاتەوە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوە دا" لە دوای تاوانەكانی ئەمدواییەی ئیسرائیل ڕامانگەیاند کە ئەو تاوانانە بە بێ وەڵام تێناپەڕێت، هەربۆیە شەوی ڕابردوو ناوەندی ستراتیژیی پلانگێڕییەكانی ئیسرائیل بە مووشەكی سوپای پاسداران كرایە ئامانج". 

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش دەکات، جارێکی دیکە هۆشدار بە رژێمی تاوانکاری زایۆنی دەدەین دووبارەکردنەوەی هەر تاوانێک بە وەڵامی تووند و یەکلاکەرەوە و وێرانکەر رووبەڕوو دەبێتەوە".

شەوی رابردوو بە (١٢) مووشەکی دوورمەودای بالیستی هێرشکرایە سەر باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکی لە پارێزگای هەولێر و هێرشەکە زیانی ماددی لێکەوتەوە و چەند کەسێکیش بە سووکی برینداربوون.


PM:02:02:13/03/2022