وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە

دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی دارایی بێت بڕیارە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەشبکرێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، سبەینێ دووشەممە مووچەی یەکەکانی (٧٠ و ٨٠)ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.   

هاوکات ڕۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت، ڕۆژی چوارشەممەش مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و ڕەگەزنامە و ڕۆژی پێنجشەممەش مووچەی وەزارەنی کاروباری شەهیدان، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.  


PM:02:17:13/03/2022