تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم بەرز بووەوە


لە 24 كاتژمێری رابردوودا 212 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا، لە كاتێكدا دوێنێ ژمارەی تووشبووان 117 تووشبوو بووە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنا بڵاوكردەوە كە 212 تووشبووی نوێ هەبوە، لە كاتێكدا دوێنێ ژمارەی تووشبوان 117 كەس بووە، هەروەها لە 24 كاتژمێری رابردوودا 528 توشبوو چاكبوونەتەوە و هیچ تووشبویەكیش گیانی لەدەست نەداوە.

پێشتر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردودا لە ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا "سەركەوتوو" بوون.



PM:04:22:14/03/2022