سەرۆک کۆماری عێراق: بە خەمێکی قوڵ و شکۆوە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکەینەوە

سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت" ھەڵەبجە زامێکی سارێژ نەبوو و ئازارێکی لەیاد نەچووە و ئەمڕۆش بە خەمێکی قوڵ و شکۆوە یادی کیمیابارانکردنی دەکاتەوە". 

بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بە بۆنەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ھەڵەبجە زامێکی سارێژ نەبوو، ئازارێکی لە یاد نەچوو، بە خەمێکی قوڵ و شکۆوە یادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە دەکەینەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردوە،  لەم یادەدا دوپاتدەکەینەوە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان، ساڕێژکردن و سڕینەوەی ئاسەواری ئەو تاوانە دڕندەیە دژ بە مرۆڤایەتی.


AM:10:40:16/03/2022