ڤیدیۆ.. دینا کلیپی (گرەوی) بڵاوکردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە خانمە هونەرمەندی شۆخ و شەنگ دینا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

گۆرانیبێژی کورد دینا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" تازەترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی (گرەو) بڵاوکردەوە، ئاوازی گۆرانییەکە لە لایەن هەڵکەوت زاهیرەوە دانراوە. 

دینا، لە شاری ڕانیە لە دایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، ساڵی پاریش ئەم هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە و هاوسەرەکەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و سەرقاڵی کاری فۆتۆگرافییە.


PM:07:10:17/03/2022