وته‌بێژی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌مید ڕه‌مه‌زان شه‌ریف رایگه‌یاند، "هێرشكردنه سه‌ر ئاسایش و ئه‌منیه‌تی ئێران له هه‌ر ناوچه‌یه‌كه‌وه بێت هێڵی سوره، به‌رپرسانی عێراقیش ئه‌گه‌ر باره‌گاكانی ئیسرائیل ده‌رنه‌كه‌ن، به‌بێ هیچ دودڵیه‌ك ئێمه ده‌ریان ده‌كه‌ین و هێرش ده‌كه‌ینه‌سه‌ریان".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، عه‌مید ڕه‌مه‌زان شه‌ریف دەڵێت " باڵیۆزی ئێران له به‌غدا پێیڕاگه‌یاندوه كه هه‌رێمی كوردستانیان چه‌ند جارێك ئاگاداركردوه‌ته‌وه له‌بوونی ئه‌و باره‌گایه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردودا كراوه‌ته ئامانج و هه‌روه‌ها دوو باره‌گای دیكه‌ش بوونی هه‌یه".
له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه له هه‌ولێره‌وه هاتونه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌ك له كرماشان و بۆردومانیان ئه‌نجامداوه وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، "ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی عێراق هه‌نگاو نه‌نێن بۆ ده‌ركردنی سه‌رجه‌م باره‌گاكانی مۆسادی ئیسرائیل و ئاسایشی ئێران بكرێته ئامانج، ئه‌وا بێ دودڵی و گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ شتێك وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه و ده‌یانكه‌ینه ئامانج".
رۆژی 13ی ئەم مانكە 12 مووشەك ئاڕاستەی هەولێر كران، دوای هێرشەكە سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەكە راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد "ئەو شوێنەی هێرشی كراوەتە سەر بنكەیەكی ستراتیژیی ئیسرائیل بووە".