شەڕی یەکێتی‌و پارتی گەیشتە دەنگی ئەمەریکا


کەمال کەرکوکی لە دەنگی ئەمەریکا هێرش دەکاتە سەر یەکێتی و ئەو حیزبەش  هەر لە هەمان میدیا هێرشەکە پێچەوانە دەکاتەوە.
کەمال کەرکوکی لە دەنگی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکدا وتی" یەکێتی بە سەر شۆڕی گەڕاوەتەوە کەرکوک"، زۆری پێ نەچوو
بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیاند" پارتی بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، کەرکوکی بەداگیرکردن دا و بانگەشەی دروستکردنی دەوڵەتی دەکرد "کەچی ئێستا عەڕابەکانی ڕیفراندۆم لە بەغدا شەڕی پۆست دەکەن".

ڕەوەند مەلا مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی، دەشڵێت ”کەمال کەرکوکی یەکێتی تۆمەتبار کرد گوایە بە سەر شۆڕی گەڕاوەتەوە کەرکوک، لە کاتێکدا کەمال کەرکوکی و ئاغاکانی، بەفیتی داگیرکەران ملهوڕییان کرد و کەرکوکیان توشی کارەساتی گەورەکرد."

بەرپرسەکەی یەکێتی، پارتی تۆمەتبارکرد بەوەی لە ڕێگەی هێنانە گۆڕێی ڕیفراندۆم، عەیبەی داخستنی پەرلەمانی کوردستان و هەبوونی کێشەیان لەگەڵ حیزبەکان و فرۆشتنی نەوتی "دزی" یان داپۆشیووە و کوردیان دووچاری کارەسات کردووە، وتی "ئەو ڕۆژەی سوپای عێراق بەرەو کەرکوک جوڵا، کەمال کەرکوکی لەنێو تەپ و تۆزدا خۆی ونکردبوو، کەس نەیزانی لە کوێوە ڕایکرد، نەک خۆی، حیزبەکەشی بەشی هەڵاتن بوون."

ڕەوەند مەلا مەحمود، پێیوایە پارتی بەناوی دروستکردنی دەوڵەتەوە، کەرکوکی بەداگیرکردن داوە، کەچی ئێستا بانگەشەی گەڕانەوە بۆ کەرکوک دەکات، وتی "عەڕابەکانی ڕیفراندۆم دوای ئەوەی بەسەر کەرکوکیان هێنا، ئێستا لەبەغدا وەزیرن و شەڕی وەرگرتنی پۆست دەکەن، خۆیان بۆ ئەوانە دەچەمێننەوە، کەکەرکوکیان داگیرکرد، هەر دوێنێ بوو، کاک مەسعود و کوڕەکەی دەستوەردانیان کردو نەیانهێشت کوردێک بکرێتە سەرۆک زانکۆی کەرکوک



PM:10:10:17/03/2022