دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی چارەنوسی بەرهەم ساڵح بڕیار دەدات

بڕیارە رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆببێتەوە و بڕیار لە سکاڵای سێ پەرلەمانتاری پارتی بدات کە لە دژی بەرهەم ساڵح، تۆماریان کردووە. 

لەمبارەیەوە موحسین سەعدون، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی عێراق تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیار لە سکاڵای سێ پەرلەمانتاری پارتی بدات، لەبارەی کەیسی ئازادکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە مەرسومی کۆماری و لێخۆشبوونی تایبەت لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە".  

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی بەرهەم ساڵح وەکو سەرۆک کۆمار کردوویەتی پێشێلکاریی دەسەڵاتەکانییەتی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بازرگانێکی ئازادکردووە، کە دادگا بڕیاری لەسەر داوە، ئەو لێخۆشبوونە لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمارە، بۆیە ئەگەری هەیە بەرهەم ساڵح لە رکابەرایەتی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار دووربخرێتەوە. 


PM:03:02:18/03/2022