ئاڵدار خەلیل: بۆ رزگاکردنی عەفرین تێدەکۆشین و خۆمان ڕێکدەخەینەوە

ئاڵدار خەلیل، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی رۆژئاوای کوردستان رایدەگەیەنێت" خەڵکی عەفرین بەرخۆدان دەکەن گەلەکەمان شارە داگیرکراوەکانی بەجێنەهێشت بۆ ئەوەی هەمیشە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی بکات، لە نزیکەوە مایەوە". 

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) له‌ لێدوانێكدا لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا به‌ ئاژانسی هەواڵی فورات نیوزی راگه‌یاند" بەداخەوە چوار ساڵە عەفرین داگیرکراوە و تاوەکو ئێستاش رزگارنەکراوە، عەفرین برینێکە کە هەموو رۆژێک لە رۆژەڤی ئێمەدایە، بۆ رزگاکردنی عەفرین ئێمە بیر دەکەینەوە، کار دەکەن و خۆمان ڕێکدەخەین، دوژمن، عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپی، ئیدلب، جەرابلوس، عەزاز و باب، هەروەها زۆر هەرێمی دیکەی سوریای داگیر کردووە، ئەگەر دەرفەتێک ببینن هەرێمی دیکەش داگیر دەکەن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ناوچە داگیرکراوانەدا ئامانج بۆ لەناوبردنی گەلی کورد و کەلتوری دیموکراتی بوو، ناوچە داگیرکراوەکان بۆ راهێنانی چەتەکان و بڵاوکردنیان لە سەرتاسەری جیهاندا گۆڕدراوە، بارەگای ناوەندی دڕندەیی لە دەرەوەی مرۆڤایەتی لەم ناوچانەدا هەیە، سیاسەتی قڕکردن بۆ لەناوبردنی کەلتوری گەلەکەمان و گۆڕانی دیمۆگرافی و ناسنامە پەیڕەو دەکرێت. 

ئاڵدار خەلیل ئەوەشی خستەڕوو، گەلەکەمان شارە داگیرکراوەکانی بەجێ نەهێشت بۆ ئەوەی هەمیشە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی بکات، لە نزیکەوە مایەوە، بە تایبەتی سڵاو لە خەڵکی عەفرین لە شەهبا دەکەم، بەڕاستی وشەکان بەس نین بۆ ئەوەی باسی بەرخۆدانیان بکرێت، ماوەی چوار ساڵە لە حەلەب و شەهبا لە هەلومەرجێکی زۆر سەختدان، گەلەکەمان لە کەمپەکاندا، گەلەکەمان لە سەرێکانی و گیرێ سپیش لە دۆخێکی سەختدان، چاوەڕێی ڕۆژی ڕزگارین و خۆیان دەکەنە هێزێکی ڕزگاری، ئەوان بەم ڕۆحەوە کار دەکەن، ئەم ڕۆحە ڕۆحی بەرخۆدانە، ڕۆحی نیشتمانپەروەرییە، دەبێ بە نرخ ببینرێن، هەموو کەسێک دەبێت بەم ڕۆحەوە هەڵسوکەوت بکات. ئێمە ڕووبەڕووی ئەرکە مێژووییەکان دەبینەوە، تا هەرێمەکە ئازاد نەکرێت خەڵک ناتوانێت باسی دەستکەوتەکانی شۆڕش بکات.

لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان رۆژئاوا و رژێمی سوریاش وتی" چارەسەری کێشەی ڕۆژاوا و سوریا دەبێت لە ڕێگەی کۆبوونەوە و دیالۆگی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و دیمەشقەوە بێت، هەرچەندە هەوڵ و کۆششی زۆر دراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی جدی نەنراوە، ڕوسیا و ئۆکرانیا وێڕای شەڕکردن لەگەڵ یەکتردا کۆدەبنەوە، هیچ چاوپێکەوتنێک لەنێوان ئێمە و دیمەشقدا نییە، هەرچەندە هیچ شەڕێک لە ئاستی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرایندا نییە، دیمەشق ناوێرێت، یان هەڕەشەی لێ دەکرێت، ناتوانین تەنها باسی یەک هۆکار بکەین، هۆکاری زۆر هەیە، پێویستە هەمووان باوەڕ بەوە بکەن کە دیالۆگ بۆ سوریایەکی دیموکرات و ئاشتیخواز پێویستە. دەمانەوێت گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق دەستپێبکەین، چەندین جار بۆ دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە پەیام و نامەمان بۆ دیمەشق ناردووە، بۆ ڕزگارکردنی سوریا لەو قەیرانە پێکەوە دەتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین و سوریایەکی دیموکراتی بنیات بنێین، تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بەرچاوە نەنراوە، هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئەنجام بەدەست دەهێنین."


PM:12:33:19/03/2022