شاجوانی جیهان هەڵبژێردرا

کارۆلینا بیلۆسکا، شاجوانی پۆڵەندا نازناوی (٧٠)ەمین شاجوانی جیھانی بەدەستھێنا و بووە شاجوانی (٢٠٢٢).

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی (امارات الیوم)، بیلۆسکا ئەم نازناوەی لە سان خوانی پایتەختی بۆرتۆریکۆ وەرگرت، دوای سێ مانگ لە دواخستنی کێبڕکێکە، هەروەها شری ساینی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، دوای ئەوەش ئۆلیڤیا یاسی لە ئەفریقاوە پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

بیلۆسکای تەمەن ٢٣ ساڵ کاری نمایشکاری دەکات و بۆ وەرگرتنی نمرەی ماجستێر لە کارگێڕی کاردا دەخوێنێت. 


PM:01:33:19/03/2022