راپەڕین، تۆمەتبارێك دەستگیركرا


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە 3 ئەڵقەی ساختەی بەناوی ئاڵتون لە بازاڕی زەڕەنگەرەكان ساغ كردۆتەوە و دوای ئاشكرابوونی 2 ئەڵقەی فڕێداوە.

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندووە "دوای بەدەستهێنانی زانیاری هێزەكانی ئاسایشی قەڵادزێ تۆمەتبارێكیان بەناوی (د.ل) دانیشتووی تاسلوجە دەستگیركرد و پاش ڕادەستكردنی بە هێزەكانمان و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دەركەوت 3 ئەڵقەی ساختەی بەناوی ئاڵتون لە بازاڕی زەڕەنگەرەكان ساغ كردۆتەوە و دوای ئاشكرابوونی 2 ئەڵقەی فڕێداوە و دانەیەكیش دەستی بەسەرداگیرا".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "دوای دەستگیركردنی دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری (توێتا/لاندگرۆس) و دەمانچەیەكی جۆری CF و لەگەڵ بڕی 308,000 دیناری عێراقی و 1700$ دۆلاری ئەمریكی، هاوكات ژمارەیەكی ساختەشی لە ئۆتۆمبێلەكەی داوە و پێناسەیەكی پێشمەرگایەتی ساختەشی پێوە گیراوە".



PM:08:01:19/03/2022