گۆڕانیبێژی ناسراوی كورد جەمشید بەرهەمێکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە.
جەمشید لە ڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی (نەورۆز)ی لە سەری ساڵی كوردی بڵاوكردەوە، کە نوێترین بەرهەمێتی و گۆرانییەكی شادە و لە كوردستان كاری وێنەگرتنی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكەی ئەنجام داوە.
تێكست و ئاوازی گۆرانییەكە بەشێكی فۆلكلۆرە و بەشێكی لەلایەن عابد موفیتزادە دانراوە، ئالین باقری كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
جەمشید یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكانی ئێران كە بە هەردوو زمانی كوردی و فارسی گۆرانی دەڵێت و توانیوێتی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات.