هۆشیار عەبدوڵا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانە

فراکسیۆن گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ هەڵبژاردن دەکات و هۆشیار عەبدوڵا ئەو پۆستەی پێدەدرێت.
سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی گۆڕانەوە لەپەرلەمانی عێراق بە سپی میدیای راگەیاند" پاشئەوەی سەرۆکی پێشووی فراکسیۆن، ئارامی شێخ محەمەد هەڵیژێردرا بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان، پێویستی دەکرد سەرۆکێکی تری فراکسیۆن هەڵبژێرین".
ئەو سەرچاوەیە وتی شەوی رابردوو ٢٢ ی تەموز لەرێگای هەڵبژاردنەوە، هۆشیار عەبدوڵا بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراو کرا بەسەرۆکی فراکسیۆن گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق. 



AM:11:14:23/07/2014