ئەمڕۆ بڕیار لەسەر چارەنووسی بەرهەم ساڵح و رێبەر ئەحمەد دەدرێت


بڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیار لەسەر چارەنووسی بەرهەم ساڵح و رێبەر ئەحمەد كاندیدانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بدات كە داوایان لەسەر تۆماركراوە.

سكاڵاكەی سەر بەرهەم ساڵح، لەلایەن هەرسێ پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق (ڤیان سەبری، شێروان دووبەردانی و رێبوار هادی) تۆماركراوە، بە تۆمەتی ئەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆماری پێشێل كردووە و دەسەڵاتەكانی بۆ ئازادكردنی تاوانبارێكی ماددەی هۆشبەر بەكار‌هێناوە.
 
هەروەها سكاڵاكەی سەر رێبەر ئەحمەدیش لەلایەن عالیە نسەیف، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی تۆماركراوە، بە تۆمەتی ئەوەی رێبەر ئەحمەد بەشداری لە راپرسییەكەی ساڵی 2017دا كردووە و هەوڵی جیابوونەوەی لە عێراق داوە.

ئەو داوا یاساییانەش لەسەر ئەو دوو كاندیدە لە كاتێكدایە بڕیارە رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە.



AM:10:04:24/03/2022