شێخ عومەر بەرزنجی، كاندیدێكی سەرۆك كۆمار: سەرسامی گەورەم هەیە بە بەڕێز مام جەلال


شێخ عومەر بەرزنجی، باڵیۆزی عێراق لە قەتەر، یەكێك لە كاندیدانی سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت "مەزهەبی فیقهیم (وەك فیقه نەك تائیفی و مەزهەبی مەبەستم) شافیعیە، بەڵام مەزهەبی دبلۆماسیم تاڵەبانییه،‌ واتە من سەرسامی گەورەم هەیە بە بەڕێز مام جەلال، من بەڕاستی خۆم وادەبینم كە دەتوانم هەمان ڕێگا بگرم لە دبلۆماسیەتدا".

شێخ عومەر بەرزنجی بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاندووە "ئەگەر دانیشتنی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق بكرێت لەوانەیە بارودۆخەكە بگاتە حاڵەتێك ئەم شیكاری خۆمە ئەوكاتە مەنتیق وایە بیر لەوەبكەنەوە كەسێكی تر دیاری بكەن كە هەردوولا پێیان باش بێت، وە عێراقیەكانیش پێیان باش بێت زیاتر ئەوەیە كە هەردوولا پێیان باش بێت، ئەوكاتە من خۆم كاندید كرد ئەوەم لەبەرچاو گرتووە پێموایە چەند كەسێك هەن لەناو كاندیدەكاندا كە مەنتیقێك هەیە هەڵببژێردرێن".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "ئەگەر پارتی و یەكێتی بگەنە ڕێككەوتن ئەوە بۆ نموونە دكتۆر لەتیف ڕەشید یەكێكە لەو كاندیدانە كە وەزیری سەرچاوەكانی ئاو بووە و ئاوەڵزاوەی مام جەلالە –بەڕەحمەت بێت و گەورە ڕاوێژكاری مام جەلال بووە، واتە پێگەیەكی خۆی هەیە، حاكم ڕزگار هەموو كەسێك دەیناسێك كە كەسایەتیەكی گرنگە و دادگایی (سەدام)ی كردووە، منیش 18 ساڵە باڵوێزم لە چوار وڵات بووم، بریكاری وەزیری دەرەوە بووم، سەرۆكی ئۆفیسی مافی مرۆڤ بووم، بەهێزی كاندیدەكان ئەوەیە ئەمڕۆ لەگەڵ چ حیزبێك بن، ئەگەر ئەوان ڕێككەوتن لەسەر كەسێكی تر بكەن من دەكشێمەوە و ناچمە ناو پرۆسەكەوە، دووەم ئەگەر كێبڕكێ دروست ببێت 26ی مانگ ئیتر دەزانم من نابم پێویستم پێی نییە و دەكشێمەوە چونكە دەزانم یەكێكیان دەبێت بە یەكەم و ئەوی تریان دەبێت بەدووەم، من وەكو بێلایەنێك هاتووم خۆم كاندید كردووە، من ئەگەر ببم بە سەرۆك كۆمار قەناعەتم وایە كارێك دەكەم كە كورد هەتا هەتایە پەشیمان نەبێت لەوەی كە من نوێنەرایەتیم كردووە بۆ سەرۆك كۆماری عێراق، من وەكو باڵوێزێكی كورد كارێكی وەهام كردووە كە كورد پێی خۆش بێت ڕۆڵەیەكی ئاوای هەیە دڵنیاشم ئەگەر سەرۆك كۆمار بم شتی زیاتریشم پێی دەكرێت".

سەبارەت بەوەی ئایا دەتوانێت ببێت بە (مام جەلال)ێكی دیكە بۆ عێراق؟، بەرزنجی وتویەتی "من كە باڵوێز بووم نوێنەری بەڕێز مام جەلال بووم ئێستاش نوێنەری جەنابی دكتۆر بەرهەم سەرۆك كۆماری عێراقم، چونكە باڵوێز نوێنەری سەرۆك كۆمارە و وەكو سەرۆك كۆمار ڕەچاوی بۆ دەكرێت، من جارێكییان بە مام جەلال ووت مەزهەبی فیقهیم (وەك فیقه نەك تائیفی و مەزهەبی مەبەستم) شافیعیە، بەڵام مەزهەبی دبلۆماسیم تاڵەبانییه، هەتا مام جەلال بەڕەحمەت بێت زۆر پێكەنی بەو قسەیەم،‌ واتە من سەرسامی گەورەم هەیە بە بەڕێز مام جەلال، من بەڕاستی خۆم وادەبینم كە دەتوانم هەمان ڕێگا بگرم لە دبلۆماسیەتدا و لەگەڵ هەموو خەڵكدا دەتوانم ئیدارە بكەم و ڕێزیش لەهەموو كەس بگرم و مافی هەموو كەسیش بپارێزم و سەروەری عێراق و دەستور و سەروەری یاسا و و پارێزەری دیموكراسی ئەگەر ببم بە سەرۆك كۆمار بەمشێوەیە ڕەفتار دەكەم، لە زۆر شوێن دەستەواژەی چەپكە گوڵە ڕەنگاو ڕەنگەكەم بەكارهێناوە كە قسەی ئەو فەیلەسوفە گەورەیە( مام جەلالە)". 

دەربارەی بۆچونی حیزبە كوردییەكان لەسەر كاندید بوونی؟ شێخ عومەر بەرزنجی وتی "من یەك نامەم ناردووە بۆ هەردوو بەڕێز كاك مەسعود و كاك بافڵ كە ناوەڕۆكی نامەكەم ئەمەیە "پێم ڕاگەیاندوون ئەگەر ئێوە ڕێككەوتوون لەسەرئەوەی كەسێك لە لایەكتان ببێت بە سەرۆك كۆمار من پیرۆزبایی دەكەم و دەكشێمەوە، وە ئەگەر ڕێكنەكەوتن و چوونە كێبڕكێ وەكو ئەوەی كە 26ی مانگ ڕوودەدات، ئەوەش دەزانم كه یەكێك لە‌ لە كاندیدانی ئەوە دەبێت بە سەرۆك كۆمار ئەوكاتەش هەر دەكشێمەوە هەركەسێكیان بوون پیرۆزبایی دەكەم ئەگەر ئەم دووانە هیچیان ڕوویان نەدا و بیرتان لەوە كردووە كاندیدێكی تر دەسنیشان بكەن و هەڵبژاردنیان كەوتە سەر من، ئەوە ناوەكەی منیش لەوێدا هەیە ئیتر پێویستیشی نەكردووە بەكەسی تر بڵێم". 



AM:10:49:24/03/2022