نەوەی نوێ هەڵوێستی فەرمی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگەیاند

جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵوێستی فەرمی خۆی لەبارەى کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕاگەیاند و دەڵێت" هەموو ئەگەرێک کرایەوە لە بەردەماندا."  

هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هەموو ئەگەرێک بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق کراوەیە لەبەردەماندا، چ بە کشاندنەوەی کاندیدەکەمان بێت بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار و بەشدارینەکردنمان بێت لە دانیشتنەکەی پەرلەمان، یاخود نەکشانەوەی کاندیدەکە و بەردەوامییمان". 

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەبچێت و هەریەک لە بەرهەم ساڵح و رێبەر ئەحمەد رکابەری سەرەکین بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.


PM:07:20:24/03/2022