دەستدەکرێت بە دابەشکردنی پاڵپشتی دووەمی خوێندکارانی زانکۆکان

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیماناگاکان لەسەرەتای هەفتەدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی پاڵپشتی خوێندکاران.

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە " لە ڕۆژی یەکشەممەوە و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامدا، دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکات".

لەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ دووەم جارە دوای خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی خوێندکاران پاڵپشتی خوێندکاران دابەشدەکرێت، کە بۆ ناوشارەکان ٤٠ هەزار دینار و دەرەوەی شار ٦٠ هەزار دینارە.



PM:08:25:24/03/2022