مستەفا کازمی گەیشتە ئوردن

کەمێک پێش ئێستا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی چوار وڵاتی عەرەبی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی عەممانی پایتەختی ئوردنی کرد. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردنی لە لوتکەی چوار قۆڵی وڵاتە عەرەبییەکە گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن.

میدیاکانی عێراق باس لەوەش دەکەن، بڕیارە سەرۆک وەزیران لەگەڵ هەریەک لە مەلیک عەبدوڵا، پادشای ئوردن و عەبدول فەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر و محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات کۆبێتەوە. 


PM:01:03:25/03/2022