محەمەد حەلبوسی سەردانی تاران دەکات

بڕیارە سبەینێ ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بکات. 

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوو" محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران (پەرلەمان) سبەینێ یەکشەممە سەردانی تاران دەکات". 

ئەوەشی خستەڕوو، حەلبوسی بڕیارە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبێتەوە. 

بڕیارە کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت، کە (٤٠) کەسیش خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.


AM:09:53:26/03/2022