شەڕو پێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و سوپای عێراق ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو سەربازی سوپا کوژراون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا لە چەمى رۆخانەى سنورى قەزاى داقوق لە باشورى پارێزگای کەرکوک، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی داعش روویدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی پێکدادانەکە دوو سەربازى سوپاى عێراق کوژران و تا ئێستاش شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.