سەردانەكەی حەلبوسی بۆ ئێران هەڵوەشایەوە

سەردانەكەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوەشایەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە "هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە سەردانەكەی حەلبوسی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دواخرا كە لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا ئێرانییەكەی محەمەد باقر قالیباف بوو؛ بەهۆی دوا پێشهاتەكان و پابەندبوونی پەرلەمانی و دەستوری هەردوولا، لەگەڵ باری تەندروستی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران".

بڕیاربوو سبەینێ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و شاندێكی پەرلەمان سەردانی ئێران بكەن، ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان و تەواوبوونی رێژەی یاسایی لە ئەندامان كە زیاتر لایەنەكانی نزیك لە ئێران بوون، كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی چوارشەممە دواخرا.




PM:07:34:26/03/2022