سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" ئه‌نجامدانه‌دانی هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگەرد، یاخود دواخستنی هەڵبژاردنەکان، یا ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ئەم کۆمسیۆنەی ئێستاوە دەتوانرێت لەبەردەم دادگای فیدراڵی تانە لە کۆی سیستمی حکومڕانی بدرێت"، دەشڵێت" ئه‌م حوكمڕانیه‌ی هه‌رێم له لێواری ڕووخانه و شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه و خه‌ڵك بڕوای پێی نییە".
یوسف محەمەد مامۆستای زانکۆ پسپۆڕی بواری یاسا و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" سێ به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی هه‌ن له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م، كه سه‌ره‌كیترینیانه، نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه بۆئه‌وه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستاندا بچه‌سپێنرێت و حوكم له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌شێوه‌ی دیموكراسی بێت و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگەرد له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندایه بڕوای به هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگەرد به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا نییه ئه‌مه‌ش وایكردووه له ساڵی (١٩٩٢) وه كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه هه‌تا ئێستا هیچ هه‌ڵبژاردنێكی هه‌رێمی كوردستان چ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بێت یان چ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بێت، وه هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هیچ هه‌ڵبژاردنێكیان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌مه به‌ربەستی یه‌كه‌می نه‌بوونی دیموكراسی ڕاسته‌قینه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، هەروەها نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كه بۆ سه‌رخستنی دیموكراسی ڕاسته‌قینه له هه‌رێمی كوردستان، به‌ربه‌ستی دووه‌م بریتیه له بوونی یاسایه‌كی خراپ بۆ هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان كه یاساكه بۆ سه‌رده‌می (١٩٩٢) ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ندێك هه‌مواكردنه‌وه‌ی كه‌م له‌ڕووی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تێدا كراوه واته بۆنموونه پێشتر لیسته‌كه داخراو بووه و كراوه به‌لیستی نیمچه كراوه ئه‌گه‌رنا هیچ گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆی تێدا نه‌كراوه به‌ڵكو (تعقیدات) ی زیاتر كراوه واته به‌ئاراسته‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگەرد و نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌نگی خه‌ڵكدا نه‌ڕۆیشتووه، ئه‌م یاسایه‌ش دیسانه‌وه خۆی بۆخۆی له‌مپه‌ره بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاک و بێگەرد له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت، له‌مپه‌ری سێیه‌میش، بریتیه له‌وه‌ی ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ماوه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌ی كۆتایی هاتووه، ئێستا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ویلایه‌تیان كۆتایی پێهاتووه و هیچ سیفه‌تێكی فه‌رمیان نییه واته نه‌په‌رله‌مان جارێكی تر دایناونه‌ته‌وه نه ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجوومه‌نێكی كۆمیسیارانی تازه بۆ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن دروست بكرێت".
یوسف محەمەد وتیشی" ئه‌م كۆمیسۆنه‌ی ئێستا ویلایه‌ته‌كه‌ی كۆتایی پێ هاتووه، ویلایه‌تی كۆمیسیۆن بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه و ئێستا كۆتایی پێ هاتووه، له یاساكه‌دا سه‌قفی دانه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندجار ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن بتوانن به‌رده‌وام بن، به‌ڵام هه‌ر جاره‌ی كه به‌رده‌وامی به ئیش وكاریان بدرێت پێویست ده‌كات له په‌رله‌مانی كوردستان جارێكی تر بڕیاریان بۆ ده‌ربچێت ئه‌مه نه‌كراوه هه‌تا ئێستا، بۆیه ئه‌م كۆمیسیۆنه‌ی ئێستا هه‌یه به‌م پێكهاته‌ی ئێستا ناتوانێت هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات له‌ڕووی یاساییه‌وه".
سەبارەت بە شێوازی بازنەکانی هەڵبژاردنەکان، کە لایه‌نه‌كان هه‌ندێكیان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه هه‌ڵبژادن به‌شێوازی یه‌ك بازنه‌یی به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ندێكیشیان جه‌خت له‌سه‌ر فره بازنه‌یی ده‌كه‌نه‌وه، یوسف محەمەد وتی" پێش هه‌مو شتێك گرەنتی پاک و بێگەردی هه‌ڵبژاردن گرنگه ئێستا ڕه‌نگه ڕێكاره‌كان ئاسانتر بوبن به‌تایبه‌تی كه ئێستا تۆماری بایۆمه‌تری له عێراقدا هه‌یه، زۆر گرنگه ئه‌و تۆماره بایۆمه‌تریه سودی لێ ببینرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و تۆماره بایۆمه‌تریه بكرێت به بنه‌ما بۆ تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان هیچ شتێكی تر بنه‌ما نه‌بێت، هەروەها هه‌وڵی ئه‌وه‌ش بدرێت له‌ڕێگه‌ی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و چاودێری نێوخۆیی نه‌زاهه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، سه‌باره‌ت به بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش له‌ڕاستیدا سیسته‌می فره‌بازنه‌یی مامناوه‌ند به سیسته‌می ڕێژه‌یی هه‌ڵبژاردن هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌توانێت دادپه‌روه‌ری بهێنێته‌كایه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، دادپه‌روه‌ری له نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵك بهێنێته‌كایه‌وه و وابكات كه ناوچه‌جیاوازه‌كان نوێنه‌ری ڕاسته‌قیه‌نی خۆیان هه‌بێت".
رونیشیكرده‌وه، دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌شت بازنه یان لانیكه‌م چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ئێستا بوه‌ته پێویستیه‌كی حه‌تمی، به‌تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنی پێشوی عێراق قه‌زا بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بو هه‌تا ئاستی قه‌زا بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن وردكرایه‌وه، مه‌عقول نییه ئێستا هه‌مو هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، له‌بری ئه‌وه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان پێش به‌غدا بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێش ناوچه‌كانی تری عێراق ڕزگاری بوه له ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌عس، به‌ڵام ئێستا ئێمه زۆر زۆر له‌دوای عێراقه‌وه‌ین، من ده‌زانم ئه‌وه‌ی عێراقیش ته‌واو عه‌یار نییه ئێمه خۆمان ڕه‌خنه‌مان لێی هه‌بوه، به‌ڵام وه‌كو باسمكرد له هه‌رێمی كوردستان هه‌شت بازنه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ر نه‌بو لانی كه‌م چوار بازنه بێت، به سیسته‌می ڕێژه‌یی هه‌ڵبژاردن ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجام بدرێت كه دادپه‌روه‌ری بۆ نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی خه‌ڵك بێنێته‌كایه‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پێویستی به ڕێكه‌وتنی لایه‌نی سیاسی نییه به‌ڵكو ته‌وقیتێكی یاسایی و ده‌ستورییه، به دووری نابینم هه‌ر دواخستنێكی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان یان ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی نا پاک و بێگەرد و نه‌گونجاو و به‌وشێو‌ازه كۆنه هه‌ردووكیان چ دواخستنی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان چ ئه‌نجامدانه‌دانی هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگەرد له هه‌رێمی كوردستان له‌داهاتوودا كۆی سیسته‌می حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێرپرسیاره‌وه له‌هه‌ر داوایه‌ك كه له دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تۆمار بكرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ركه‌سێك زیانمه‌ند بێت له‌و سیسته‌مه حوكمڕانیه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت بڕوات له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدڕاڵی سكاڵا تۆمار بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌وقیقاتی یاسایی و ده‌ستوری له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕه‌چاونه‌كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆمیسیۆنه‌ی ئێستا به‌ڕێوه‌ی برد ده‌توانرێت بڕیاری ئه‌وه له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ربچێت كه كۆمیسیۆن نوێ بكرێته‌وه و به‌بێ ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات شه‌رعیه‌تی نییه به‌ڵێ ده‌توانرێت له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدڕاڵی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكرێت.