توندوتیژی ژنانی هەولێر منداڵێكی بە دایكی شادكردەوە


بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەولێر رایدەگەیەنێت "ئەمڕۆ هەناسە ئازاد بە دایكی راستەقینەی شادكرایەوە و فەرمانی دەستگیركردیش بۆ باوكی دەرچوو".

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە "دوای ئەوەی دوێنێ لەسەر بڕیاری دادوەر وێنەی هەناسە رێباز تەمەن (٣ بۆ ٤) ساڵانمان بڵاوكردەوە و بەهەوڵی هەموو لایەك توانرا دایكی ئەم منداڵە بدۆزرێتەوە".  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەرئەوەی بڕیاری ئامادەكردنی هەبوو بەپێی ماددەی ( ٣٨٣) لەیاسای سزادانی عێراقی داوەر بڕیاریدا بەدەستەبەری ئازادبكرێت و منداڵەكەی پێ بدرێتەوە بە وەرگرتنی بەڵێننامە لێی، كە بەڵێن بدات ئەم منداڵە ژیانی پارێزراو بێت، لەسەر هەمان دۆسیەش دادوەر بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكی (هەناسە رێباز) دەركرد بەپێی ماددەی ( ٣٨٣). 
 



PM:04:35:28/03/2022