قوباد تاڵەبانی: دۆخی دارایی هەرێم ئاڵۆزە و لەژێر گوشارێکی زۆرداین

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" دۆخی دارایی هەرێم ئاڵۆزە و لە ژێر گوشارێکی زۆردایە". 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشدارییکردنی لە لووتکەی جیهانی حکومەتەکان لە ئیمارات لەبارەی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد لە بواری وزە بە ڕووداوی ڕاگەیاند" بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزە و لەژێر گوشارێکی زۆردایە، بۆیە دەبێت ئێمە بەردەوام بین لە هەوڵەکانمان بۆ باشترکردنی بارودۆخەکە". 

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە بواری نەوت و گاز وتی" ئەو بڕیارە بە دڵناییەوە کاریگەری دەبێت لەسەر کەرتی وزە لە عێراق و هەرێم، ئێمەش بەردەوام دەبین لە کاری خۆمان و چاوەڕێی حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بڕیارە دەکەن". 

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد لە ناوچەیەکین پڕە لە کێشە، لە وڵاتێکین پڕە لە کێشە، لە هەرێمێکیشین پڕە لە کێشە، بۆیە پێویستە بەسەر ئەو کێشانەدا زاڵ بین.


PM:02:40:29/03/2022