لە سێ رووداوی هاتوچۆدا شەش کەس بوونە قوربانی

هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی سێ ڕووداوی هاتووچۆی جۆرا و جۆر شەش کەس بریندار بوون، سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران". 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" لە گەڕەکی گۆڕان ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا مینی پاس خۆی کێشاوە بە راگری پردی گەڕەکەکەدا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو". 

ئەوەش هاتووە" لە رووداووێکی هاتوچۆی دیکەدا لە جۆری پێکدادان لە نێوان بارهەڵگرێک و پاسکیل سوارێکدا لە گەڕەکی شەهیدان، پاسکیل سوارەکە برینداربوو". 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا هایلۆکس و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، لە سەر رێگای کەلار رزگاری، چوار کەس برینداربوون و سەرجەم بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکان، لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە هەر سێ رووداوەکە دەستیپێکردووە.


PM:05:41:29/03/2022