ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی ناڕازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا مەرجەکانی کۆتاییهێنانیان بە خۆپیشاندان دیاریکرد و دەڵێن" پێدانی مووچە هەموو (۳۰) ڕۆژ جارێک بە پێجەوانەوە ڕۆژی (۳۱) یەکەم دەوام ڕادەگرین".
مەرجەکانی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی ناڕازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە بەمشێوەیەیە:
١-بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی ۳ لە نزیکترین کاتدا و پێدانی مووچەی مانگی ۲ بەوانەی کە وەریان نەگرتووە.
٢-دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ پێدانی مووچەی هەر وەزارەتێک بێ دواکەوتن، واتە پێدانی مووچە هەموو ۳۰ ڕۆژ جارێک بە پێجەوانەوە ڕۆژی ۳۱ یەکەم دەوام ڕادەگرین.
٣- دیاری کردنی چارەنووسی مووچەی فەوتاوی ٧ ساڵی رابردوو، کردنەوەی هەژمارێک بۆ ئەو مووچە بە زۆر پاشەکەوتکراوانە.
٤-دەستپێکردنەوە بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران.
٥- مووچە و قووتی چینی مووچەخۆرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە بخرێتە دەرەوەی گەمەی سیاسی حیزبەکان.
٦-دوورخستنەوەی دەستی حیزب لە ناوەند و دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا.