بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند " كێشەی خانەنشینانی سلێمانی پەیوەندیی به ئیداره‌ی سلێمانییه‌وه هه‌یه و ئه‌و كێشه‌یه ته‌نیا له سلێمانی هه‌یه‌و، هەندێک داهات لە سلێمانی دیار نامێنێت".
لە بارەی کێشەی مووچەی خانەنشینانی سلێمانیەوەو راوەستانیان لەبەردەم بانکەکان و گیان لە دەستدانی چوار خانەشین، حازم ئیسماعیل گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان بە (دەنگی ئەمریكا)ی راگەیاندووە "ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندیی به منه‌وه نییه، په‌یوه‌ندیی به بەڕێوهبهرایهتیی خانه‌نشینانه‌وه نییه، سیوله‌ی نه‌قدی، كه له بانكێك ته‌واو ده‌بێت و پاره نامێنێت، ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به ئیداره‌ی سلێمانییه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌و كێشه‌یه‌مان له هه‌ولێر نییه، ته‌نیا له سلێمانی ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه”.
لە درێژەی قسەکانیشدا دەڵێت" ئه‌وه له داهاتی سلێمانییه مووچه دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌ندێك له داهاته‌كه ده‌چێت بۆ مووچه، هه‌ندێكجار ده‌بینرێت ئه‌و داهاته دیار نییه، ئیتر خۆشم نازانم ئه‌م كێشه‌یه چییه".
ئەمە لەکاتێکدایە، کە لە ٢٠ ی ئازار ەوە تا ئێستا سێ خانەنشین لە کاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەکەیان، لەبەردەم بانکی تانجەڕۆی سلێمانی گیانیان لەدەست داوە.
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی لەمبارەوە وتی: ”وه‌زیری دارایی لێژنه‌یه‌كی له سلێمانی پێكهێناوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌نشینی سلێمانی سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و لێژنه‌یه ده‌كات، ئیتر لێژنه‌كه ئیشی خۆی ده‌كات”.
ئاشكراشی كرد، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی خانەنشینان، حكوومەت پڕۆژەی خۆی هەیە، وتیشی: "به هه‌ماهه‌نگیی لەگەڵ بانكه‌كان لە هەوڵ داین تا به شێوه‌یه‌ك مووچه‌كان دابه‌ش بكرێت، ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی مردنی مووچەخۆر لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەی لێ نەكەوێتەوە، ئومێده‌وارین ئه‌مساڵ 2022 مووچە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەسەر خانەنشیناندا دابەش بكرێت، كه حكوومه‌ت له‌و هه‌وڵە دایه‌دا، ئومێده‌وارم ئه‌مساڵ كۆتایی ساڵی ناخۆشیی خانه‌نشینان بێت، بۆ ئەوەش ڕۆژانه له كاركردن داین، ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌و بارودۆخه".